بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوە لە ئێسکرین دیلی، ئەم پێکهاتە ئەمساڵ بە شێوازی ئاماده بوون له نێزیکەوە بەرنامەی بۆ داڕێژراوە و بۆ یەکەمجار لە بینای ئۆپێراگێنت بەرێوە دەچێت.
کارا ئێندرۆ زۆرتر لە بەر هاوکاری لە گەڵ تێئۆ ئانجێلۆ پۆلۆس دەرهێنەری یۆنانی دەناسرێت.ئەم دوانە لە هەشت پرۆژەی سینەمایی هاوبەشدا ،لەوانە فیلمی “هەمیشەیی و یەک ڕۆژ” کە براوەی خەڵاتی دارخورمای زێرین بوو و بەرهەمی “دەشتی گریان” کە کاندیدی ئۆسکار بوو هاوکاری یەکتریان کرد.
لە ڕەوتی مەراسیمی خەڵاتی جیهانی مۆسیقای دەقدا، هەڵبژاردەیەک لە بەرهەمەکانی کارئیندرۆ لە لایەن ئۆرکێسترای برۆکسێل و کارئێندرۆوە وەک ژەنیاری پیانۆ پیشان دەدرێت.
خەڵاتی تەمەنێک چالاکیی هونەری درایە “Eleni Karaindrou”
جام کوردی – لە بیست و یەکەمین خولی خەڵاتی مۆسیقای دەقی فیلم “Eleni Karaindrou” مۆسیقاژەنی یونانی خەڵاتی تەمەنێک دەرئەنجامی هونەری وەرگرت.