بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە چاوپێکەوتنی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، وتی: هەڵبژاردنەکانی داهاتوو زۆر گرنگە و ڕۆڵی بەرچاوی لە داهاتووی پرۆسەی سیاسی عێراقدا هەیە.
ناوبراو وتی: بە لای ئێمەوە گرنگە کە خەڵک بەشدارییەکی زۆرینەی لە هەڵبژاردنەکاندا هەبێت تا دادپەروەری و میانەڕۆیی لە وڵاتدا بێتە پێشەوە.
حەکیم جەختی لە دابینکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم لایەنەکان کردەوە و وتی کە نابێت بە بیانووی چاودێری نێودەوڵەتییەوە دەسەڵات و سەروەری عێراق پێشێل بکرێت./.