کاتێک یەکەم بەردی بناغەی شۆڕشی ئیسلامیی لە شاری قۆم دانا، کەمتر کەسێک ڕەنگە بیری لەوە دەکردەوە کە ئیمام خومەینی بەو خێراییە بتوانێت ڕژێمی شا وەک یەکێک لە بەکرێگیراوەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بڕووخێنێت و شۆڕشێک دابمەرزێنێت کە نەک تەنیا لە ئێران بەڵکوو لە وڵاتانی دیکەش بووە مەشخەڵی ڕووناکی ئازادیخوازان و چەوساوەکانی دیکەش.
ئیمام خومەینی (رە) تەنیا بە هێزی ئیمان بە خودا و پاڵپشتی گەل لەوەدا سەرکەوت کە کۆتایی بە ڕژێمێکی دیکتاتۆری بێنێت، لەوەدا سەرکەوت کە دەستی ئەمریکییەکان لە تاڵانکردنی سەروەت و سامانی ئێران کورت بکاتەوە و شۆڕشی ئیسلامی وەک تروسکەی هیوای موسڵمانانی جیهان دەستی بە کارەکانی کرد.
کاتێک بۆ لەناوبردنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا سەدامیان خستە شەڕێکەوە لە دژی گەلی ئێران، خەڵک تەنیا بە هەمان دوو فاکتەری بڕوا بە خودا و ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی ئەو شەڕەشیان سەرکەوتووانە تێپەڕاند و بستێک لە خاکی ئێران نەکەوتە ژێر دەستی دوژمنانەوە.
لە قۆناغە جیاجیاکانیشدا هەمان ڕێبازی ئیمام خومەینی نهێنی سەرکەوتنی حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و دەبینین کە بەردەوام شکست تەنیا چارەنووسی ئەمریکا و دوژمنانی دیکە بووە.
لە گرنگترین بەرهەمەکانی شۆڕشی ئیسلامی و ڕێبازە پڕڕێڕەوەکەی ئیمام خومەینی، بێداری ئیسلامی و یەکڕیزی ئەوانە لە بەرامبەر دوژمنان. وەک ئەوەی کە لەم شەڕەی ئەم دواییەی غەززە بینرا، چۆن یەکڕیزی فەڵەستینییەکان و پاڵپشتیکردنی ئەوان لە لایەن موسڵمانانەوە سەرکەوتنە مەزنەکەی غەززەی بە دواوە بوو.
بێگومان ناوی ئیمام خومەینی نەک تەنیا بە زیندوویی لە مێژوودا دەمێنێتەوە، بەڵکوو ڕێبازەکەشی ڕێنما و نەخشەی زاڵبوونە بە سەر پیلانگێڕی ئەمریکا و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و داهاتووی جیهانیش بە تایبەت لە وڵاتانی ئیسلامی لە سەر ئەم ڕێبازە دەوڵەمەندە دەبێت./.