بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیندزی گراهام سیناتۆری کۆماریخوازی ویلایەتی کارۆلینای باکور بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژانی داهاتوو داوای هاوکاری دارایی یەک ملیار دۆلاری لە بواری سەربازیدا دەکات.
بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی گومەزەی ئاسنینە و کڕینی پێداویستییەکانی دیکەی هێزی ئاسمانی.
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی حەماس لە شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە بە لاوازی دەرکەوت./.