بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆلۆ خاتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی سپۆتنیک سەبارەت بەوەی کە بۆ قەتەر پەیوەندییەکانی وەک بەحرەین و ئیمارات لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی نەکردووەتەوە، وتی کە ئێمە هیچ سوودێک لەو پەیوەندییەدا نابینین.
ناوبراو سەبارەت بە شەڕی ئەم دواییەی غەززە وتی کە قەتەر بە نیازە لە ماوەی 6 مانگدا تێچووی درووستکردنی 45 هەزا خانووی ڕووخاوی کەرتی غەززە دابین بکات.
خاتر وتی کە هەر کات داوامان لێبکرێت، قەتەر ئامادەیە لە نێوان حەماس و ئەمریکا نێوەندگێڕی بکات، ئەمەش بە هۆی گرنگیی نێوەندگێڕییە بۆ ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی./.