بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەردەوامی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، بنکەی سەربازی بەگرام ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان دەکرێت.
خەڵکی ویلایەتی پەروان دەڵێن کە ڕۆژانە 20 تا 30 بارهەڵگر کەرەستە و پێداویستی سەربازی لەناوبراو ڕەوانەی دەرەوەی بنکەی سەربازی بەگرام دەکرێت.
بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەرەستانە پێویستی بەوە نەدەکرد بدرێنە هێزەکانی ئەفغانستان و بۆ ئەوەی کە بە دەستی دوژمن نەگات، لە ناو دەبرێن.
بنکەی سەربازی بەگرام گەورەترین و گرنگترین بنکەی سەربازییە لە ئەفغانستان و پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکییەکان لەو بنکەیە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا 15 ڕۆژی دیکە بە کۆتایی بگات.
بە پیی نوێترین ئاماری فەرمی لە پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، تا ئێستا 160 فڕۆکەی c17 کەرەستە و پێداویستی سەربازی لەم وڵاتە براوەتە دەرەوە و زیاتر لە 10 هەزار کەرەستەی سەربازیش لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ناو دەبرێت./.