بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یوسف شەمالی وەزیری کاری ئەردەن دانی بەوەدا ناوە کە لە سەدا 50 ی گەنجانی وڵاتەکەی بێکارن.
ناوبراو لە کاردانەوەی بەرامبەر بە نوێترین ڕاپۆرتی بانکی جیهانی سەبارەت بە ڕێژەی بێکاری لە ئەردەن، وتی: ئێمە ئەو ئامارە بە ڕاستەقینە دەزانین و ڕەتیناکەینەوە.
وەزیری کاری ئەردەن ڕایگەیاند کە قەیرانی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابورییەکانی بووەتە هۆی بێکاریی ژمارەیەکی زیاتر لە گەنجانی ئەم وڵاتە.
کۆرۆنا کەرتی گەشتیاری ئەردەنیشی پەکخستووە، ئەو کەرتەی کە نیمچە داهاتێکی بۆ ئەردەن لە ساڵانی ڕابردوودا هەبووە.
یەکێتی کاری ئەردەن لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ ڕایگەیاند کە ئابوریی ئەم وڵاتە لە ساڵی 2020 نزیکەی 140 هەلی کاری بە هۆی کۆرۆناوە لە دەست داوە./.