بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حسام حاج حوسێن نووسەری عێراقی لە نووسینێکدا تیشکی خستووەتە سەر هۆکاری دوژمنایەتی ئەمریکا و چەند لایەنێکی عێراقی لە دژی حەشدی شەعبی و سێ هۆکاری بۆ هێناوەتەوە.
ناوبراو لە شرۆڤەی ئەو سێ هۆکارەدا ڕایگەیاندووە:
یەکەم: دابەشبوونی عێراق
پێدەچێت کە پێشتر لە سەر دابەشبوونی عێراق بە سەر سێ بەشی باکور، ڕۆژئاوا، باشور و ناوەڕاست ڕێکەوتن کرا بێت. واتە دەسەڵاتی بارزانی لە باکور، دەسەڵاتی حەلبوسی لە ڕۆژئاوا و یەکێک لە کەسە دەستڕۆیشتووەکانی شێعەش لە باشور و ناوەڕاست.
دووەم: پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان
حەشدی شەعبی بە هۆی ئەوەی کە بە ئاشکرا دژایەتی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات هەوڵی لەناوبردنی دەدەن. ڕەنگە دژایەتی حەشدی شەعبی بە هۆی هەڵوێستەکانی لە شەڕی ئەم دواییەی غەززە بێت.
سێهەم: ناوچەی سنوری
لەم پرۆژەیەدا بۆ لەناوبردنی سەرچاوەکانی پاڵپشتی لە گرووپەکانی خۆڕاگری، عێراق دەبووە دیوارێکی جیاکەرەوەی نێوان ئێران، سوریا، لوبنان و غەززە و بەم پێیەی کە ئەمریکییەکان دەڵێن ڕێگای پەیوەندی نێوان تاران و بەیروت بپچڕێت.
نووسەر لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە هاوپەیمانی کورد و سوننە و کەسانی خاوەن پێگەی شێعە لە سەر لاوازکردنی حەشدی شەعبی و تەنانەت سڕینەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی عێراق جێی سەرسوڕمان نییە./.