جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

چامە کتێبی «نەمرەڕێ» بڵاوده‌کرێتەوە

جام کوردی - وەشانی نووسیار لە وەرزی نوێی کتێبەکانیدا به‌مزوانه‌ چامە کتێبی (نەمرەڕی) لە نووسینی (پێشەوا کاکەیی) چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه.

ئایار 31, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵی کتێبی کوردی بڵاوی کردەوە، له‌باره‌ی ئه‌م کتێبە پێشەوا کاکەیی ده‌ڵێت: ئەم بەرهەمە: ئەزموونێکی نوێی شیعری منە کە لە (چامە_ کتێب)ـدا خۆی دەبینێتەوە. لەمەڕ دنیای نەمری و ڕاستی و بیر و تێڕامانەوەیە کە مرۆڤی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی گشتی لەو جیهانەی خۆی خۆی هەڵقەندووە و لە شوێنێکی دیکە خۆی چاندۆتەوە. باس لە دنیای مرۆڤە کە جووڵەی جووڵەیەکی دیکەیە. بە واتایەکی تر، مرۆڤێکی ئامێرە و کەوتۆتە بەر سیستەمی سەرمایەداریییەوە. ئەم بەرهەمە گەڕانەوەیەوە بۆ مێژوو و هێنانەوەی مێژووی شیعری پیرانی یارسان لە سێ قۆناغی مێژووییی هۆنەرانی یارساندا و دواتر تێکەڵ بە هەندێک لە شاعیران و عاریفانی ئێران و هیند و چین دەبێت و ڕۆحانییەتێکی بێلایەن دەداتە بەر باس. نەمرەڕێ؛ بە ڕێ دەست پێ دەکات بە چیرۆکی ئەو ڕێبوارانەی لە ڕێدا نەمرێتییان چنییەوە کۆتایی دێت. پیتەکان دێنەوە و باس لە شادی و بەختەوەری و ئارامی دەکات. زمان ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت و بیر دەکاتەوە و دەکەوێتە ڕامانەوە کە هونەری شیعر بهێنێتەوە نێو خۆی. ئەم (چامە_ کتێب)ـە، لەسەر یەک بابەتی گشتگیر دەڕوات و پەلوپۆ بۆ چەمکگەلێک لای هۆنەرانی یارسان دەهاوێژێ دواتر دەڕواتە دەرەی خۆی و خۆی دەچنێتەوە.
پەرەگرافیک لە کتێبەکەکە:
بەیانییەک دێت، دەبینیت
شێوەت داوە بە بێدەنگیی خۆت،
ڕازێکت پشکنیوە بۆ نەمرییت،
سەیری خۆت دەکەیت ئەو ڕووناکییەت چۆن داگیرساوە،
دەگەڕێیت لە مانای بوون و کات،
ئەوەندە دەزانیت ڕژاویتەوە شوێنێکی دیکەوە،
وەک ڕووبارێکی پشوودرێژ
لکاویت بە ژیانەوە.
بەیانییەک دێت، چیرۆکی نەمرانمان بۆ دەگێڕیتەوە،
وا دەکەیت هەموو ڕۆژێ ئەم ڕێیە بکوتینەوە،
وا بکەین هەموو ڕۆژێ خۆر ببینین و
چیرۆکێکی نوێی بۆ بگێڕینەوە.
پێشەوا عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان، نازناوی (پێشەوا کاکەیی)ـیە، لە ١٩/ ٤/ ۱۹۸۴٫ لە گەڕەکی “جووتکانیان”ـی شاری قەڵادزێ لە دایک بووە. پاش ڕاپەڕینەکەی ساڵی ۱۹۹۱ ڕوو لە خوێندن بە زمانی دایکزاد دەنێت و هەر لە قەڵادزێ خوێندنەکەی کۆتایی پێ دێنێت و ساڵی ۲۰۰۶-۲۰۰۵ بۆ درێژەدان بە خوێندنەکەی لە ئاستی باڵادا ڕوو لە زانستگەی سلێمانی و کۆلیژی یاسا و ڕامیاری دەکات و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستە سیاسییەکاندا وەردەگرێت. ئێستایش فەرمانبەری زانستگەی ڕاپەڕینە.
لە گەلێک ڕۆژنامە و بڵاڤۆکدا بابەتەکانی بڵاو کردۆتەوە. چەندین توێژینەوە و خوێندنەوە بۆ شیعرەکانی کراوە و ئێستاکە دوو کتێبی وەردەگێڕدرێتەوە سەر زمانی فارسی و کۆمەڵەشیعرێکیشی وەردەگێردێن بۆ زمانی عەرەبی. لە داهاتوودا دەکەونە بەر دیدی خوێنەرانی فارسزمان و عەرەبزمان. چەند شیعرێکی وەرگڕدراونەتە سەر زمانی تر…
بەرهەمە شیعریی و ئەدەبییەکانی بریتین لە:
١. پاشماوەی هەناسەکان، کۆمەڵە شیعر، چاپی یەکەم، چاپخانەی گەنج، سلێمانی، ۲۰۰۸٫
٢. منم، دیدەوانیی گوڵ دەکەم، چامە/ شیعر، چاپی یەکەم، چاپخانەی دیلان، سلێمانی، ٢٠٠١، چاپی دووەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠١٩.
٣. باغ: غەزەلی تۆ، شیعر، چاپی یەکەم، چاپخانەی پەنجەرە (تاران،)۲۰۱۵٫
٤. لە خانۆچکەکەی ماڵی پوورە خونچێمەوە بۆ کەلاوەکەی سەعیدیان، (دەقی واڵا،) چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ،۲۰۱۷٫
٥. ئەفریقانامە و زەمیننامە بە تامی شیعر، (پڕۆژەی یەکەم و دووەم،) شیعر، پەخشان، پەخشانەشیعر و گێڕانەوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ساڵی ۲۰۱۸٫
٦. ئەمریکانامە بە تامی شیعر، (پڕۆژەی سێیەم و چوارەم،) ڕۆمانەشیعر/قەسیدە، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ساڵی ۲۰۱۸٫
٧. گەردووننامە، شیعر، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، بڵاوکراوەکانی کتێبی نووسیار، سلێمانی، ۲۰۱۹٫
٨. بونیادنانەوەی ڕووناکی لە گەڕانەوەی زەردەشتی ئەحمەد مەلادا، لێکۆڵینەوە، ناوندەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، چاپی یەکەم، سلێمانی، ٢٠٢٠.

Previous Post

سایمۆن کاویل بەرنامەی بەهرە دۆزی ڕژێمی زایۆنی ڕاگرت

Next Post

فیلمی نیوشا تەوەکولیان لە فێستیڤاڵی “هامبۆرگ” نمایش دەکرێت

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
فیلمی نیوشا تەوەکولیان لە فێستیڤاڵی “هامبۆرگ” نمایش دەکرێت

فیلمی نیوشا تەوەکولیان لە فێستیڤاڵی "هامبۆرگ" نمایش دەکرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020