بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی هامبۆرگ لە ساڵی۱۹٨٥دا لە ژێر ناوی “فێستیڤاڵی بێ بوودجە” دامەزرا و لە پتر لە سێ دەیەی ڕابردوودا درێژەی بە گەشەی خۆی دا و ئێستا یەکێکە لە گرینگترین پێکهاتەکانی کورتە فیلمە لە ئەورووپادا.
فیلمی”لەپێناو پاراستنی هێمنایەتی”دا لە دەرهێنانی نیوشا تەوەکولیان بە نوێنەرایەتی لە ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشداری دەکات.
سی و حەوتەمین فێستیڤاڵی جیهانی کورتەفیلمی هامبۆرگ لە ۱تا۷ی ژوئن دا لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت