بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی وتی کە دانوستانەکانی ڤیەننا لە چوارچێوەی لێژنە هاوبەشەکەی ڕێکەوتنی ناوەکی بەردەوامە.
ناوبراو وتی: ئەگەر ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن ئەمە دەتوانێت گەڕی کۆتایی دانوستانەکان بێت بەڵام بە پێچەوانەی ئەمەش بەردەوام دەبێت، دانوستانەکانی ڤیەننا لە هەر سێ لێژنەی لاوەکی بەرەوپێشچوونی بەرچاوی هەبووە بەڵام چەند خاڵێکی ناکۆکیش ماوەتەوە کە چارەسەر نەکراوە.
خەتیب زادە سەبارەت بە سزا و گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا وتی: سەرجەم گەمارۆکان دەبێت هەڵبوەشێتەوە، ئێران کە ئەمەی بۆ پشتڕاست کرایەوە بۆ بەڵێنەکانی پێشووی خۆی دەگەڕێتەوە./.