بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی سەرکەوتنی بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سوریا ڕاگەیاند.
لە پەیامەکەی وەلایەتی بۆ بەشار ئەسەد هاتووە کە سەرکەوتنی ئێوە متمانەی دووبارەی گەلی خۆڕاگر و گەورەی سوریایە لەم هەلومەرجە هەستیارەدا.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەرکەوتنەکەی بەشار ئەسەد سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگرییە و گەلی بەشەرەفی ئێرانیش خۆی بە هاوبەشی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە دەزانێت./.