بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ بە بۆنەی هەڵوێستی واشنتن لە بەرامبەر شەڕی ئەم دواییەی غەززە ڕەخنەی لە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا گرتووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەوەی بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی ڕووی داوە، نادادپەروەرییەکی گەورەیە و تەل ئەبیب پێشتر لە لایەن کۆنگرێستەوە بە جیدی پاڵپشتی دەکرا.
بە وتەی ترەمپ، ڕژێمی زایۆنیستی پێشتر خۆشەویستی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بووە و ئێستا دۆخەکە بە تەواوی گۆڕاوە.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەس هێندەی ئەو خزمەتی ڕژێمی زایۆنیستیی نەکردووە./.