بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیدا نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا و چین دوایین ڕەوشی دانوستانەکانی ڤیەننا و ڕێکەوتنی ناوەکییان تاوتوێ کرد.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا سەبارەت بە دوایین ڕەوشی دانوستانەکان و هەماهەنگی پێویست لە نێوان هەر سێ وڵات بووە.
هەر دوو شاندی ڕووسیا و چین جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیان بۆ هەڵوێستەکانی ئێران دووپات کردەوە.
شاندەکەی ئێران پاش ئەو کۆبوونەوەش لە کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لە گەڵ نوێنەرانی سێ وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بەشداریی کرد./.