بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گابی ئەشکەنازی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتە قاهیرە تا لە سەر بەردەوامی ئاگربەست لە گەڵ بەرپرسانی میسری وتووێژ بکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئامانجی سەردانەکەی سەبارەت بە میکانیزمی ئاگربەست و ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتییە.
ئەشکەنازی هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ بەرپرسانی میسر سەبارەت بە گەڕاندنەوەی سەربازە ئیسرائیلییەکانی ژێر دەستی حەماس وتووێژ دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە عەباس کامیل سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسر گەیشتووەتە تەل ئەبیب./.