بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: گەلی فەڵەستین و خەبات و خۆڕاگرییەکەی ئەوەی سەلماند کە ئیرادەی بەهێزیان گەورەترین کێشەکان سەرەڕای گەمارۆ و گوشارەکان تووشی شکست دەکات.
ناوبراو وتی: شەڕی سەیف القدس لە قۆناغێکدا کرا کە هەوڵی ئەوەیان دەدا دۆسیەی فەڵەستین بەلاڕێدا ببەن.
وتیشی: هەوڵ دەدەن کە ڕێکەوتنی ئۆسلۆ بە جۆرێکی دیکە زیندوو بکەنەوە و ئێمە چەکەکانمان ڕادەست بکەین و ئەمەش ڕەتدەکەینەوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: شەڕەکەی ئەمجارە گیانێکی دیکەی بە دۆسیەی فەڵەستین بەخشیوە.
زیاد نەخاڵە وتی: فەڵەستین ئەمڕۆ بووەتە جێی گرنگی لە ئاستی نێودەوڵەتی و بۆ کەڵک وەرگرتن لەم گۆڕانکارییە دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین./.