بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گەڵ ئەوەی چەند دەرمانێک هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە کە پێویستە بە ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ بێت، چەند خواردنێک هەیە کاریگەری زۆر باشیان لە سەر نەهێشتنی هەستی نەرێنی و دڵەڕاوکێ هەیە.
1 – سپێناغ:
لە بەر ئەوەی کە فۆلیک ئەسیدی تێدایە.
2 – بیبەری تیژ:
چەوری خوێن دەتوێنێتەوە و پشوو بە دەمارەکان دەدات.
3 – شوکولاتەی ڕەش:
مادەی کافائینی تێدایە.
4 – سیر:
یارمەتی زیادبوونی هۆڕمۆنی دڵخۆشی دەدات لە جەستەدا.
5 – گێلاس:
پزیشکان بە ئەسپرینی سرووشتی وەسفی دەکەن، هەستی ئاسوودەیی بە کەسەکە دەبەخشێت.
6 – مۆز:
ڕێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە، نیگەرانی و سترێس کەم دەکاتەوە./.