بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی وائیلی شارەزا لە کاروباری ئەمنی عێراق وتی: واشنتن لە ڕێگای هێنانەوەی خێزانە داعشەکانی کەمپی هۆل و جێگیرکردنیان لە پارێزگای نەینەوا دەیەوێت پیلانی گەڕانەوەی داعش و چالاککردنەوەی لە عێراق جێبەجێ بکات.
ناوبراو وتی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبێت چاودێری زیاتریان لە سەر جموجوڵی تیرۆریستان بە تایبەت لەو ناوچانەی بوونیان هەیە، هەبێت.
وائیلی وتی: ڕووداوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و دەستبەسەرکردنی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی، پیلانێکی ئەمریکییە بۆ ئاسانکاری و ئامادەکاری بۆ هاتنەوەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای ئەنبار و دەستپێکردنەوەی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق./.