بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە Deadline ، ئاکادیمیای زانست و هونەرە سینەماییەکان ڕایگەیاند یەکشەممە ۲۷ی مارسی ۲۰۲۲ کاتی بەخشینی خەڵاتەکانی نەوەدوچوارەمین خولی خەڵاتەکانی ئۆسکار دەبێت.
لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرا خەڵاتەکانی نەوەدوچوارەمین ئۆسکار بگەڕێتەوە بۆ کاتی پێش پەرەسەندنی کۆرۆنا و لە ۲۷ی شووباتی ۲۰۲۲ دا بەڕێوە بچێت بەڵام بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکانی سووپێر بوول کە بڕیارە ۱۳ شووبات لە لۆس ئەنجلێس بەڕێوە بچێت و پێشبڕکێکانی ئۆلەمپێکی زستانی کە لە ٤تا۲۰ی شووبات بەڕێوە دەچێت بۆتە هۆی ئەوەی کە کاتی بەڕێوە چوونی کێبرکێکان بگۆڕدرێت.
بەڵام دەتوانین بڵێین کاتی بەڕێوە چوونی ئۆسکار گەڕاوەتەوە کاتی هەمیشەیی خۆی و لە کۆتایی وەرزی یەکەمی ساڵدا بەڕێوە دەچێت.