بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەم وڵاتە لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە هێرشێکی داعش لە ناوچەی تارمیە لە باکوری بەغدا تێک بشکێنن.
ئەو سەرچاوە ئاشکرای کردووە کە تیرۆریستانی داعش سەرەتا هێرشیان کردووەتە ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان و پاشان لە شەڕ و پێکدادانێکدا ئەو هێرشە تێکشکاوە و یەکێک لە تیرۆریستانیش کوژراوە./.