بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بنکەی ئاسمانی مەلیک خالیدی سعوودیەیان کردووەتە ئامانج.
ناوبراو وتی کە ئەم هێرشە لە کاردانەوەمان بەرامبەر بە تاوان و دەسدرێژییە بەردەوامەکانی ڕژێمی سعوودیە لە دژی خەڵکی یەمەن بووە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە هێرشەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری قاسف k2 کراوە.
بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید کەوتووەتە ناوچەی خەمیس مەشیت لە سعوودیە./.