بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، جەختیکردەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات ئەوەی کە لە ڕێگای سەربازییەوە بە دەستی نەهێناوە، لە ڕێگای سیاسییەوە بۆی دابین بکرێت.
ناوبراو وتی: هەندێک هەوڵ دەدەن خۆڕاگری لەم سەرکەوتنەی ئەم دواییەی غەززە بێبەش بکەن و لەم شەڕە لە پێناو چارەسەری سیاسی و ڕێکاری لەناوچووی دوو دەوڵەتی کەڵک وەربگرن.
مەشعەل وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامە لە پیلانگێڕی لە دژی گەلی فەڵەستین و ئەمریکاش هەوڵ دەدات ئەم شکستەی بۆ قەرەبوو بکاتەوە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، وتی: ڕژێمی زایۆنیستیمان تووشی شکستی گەورە کرد و ئیمتیازێکی زۆرمان لەم شەڕە بە دەست هێنا بە بێ ئەوەی کە چەکیش ڕادەست بکەین.
وتیشی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە داهاتووی خاکی فەڵەستین شوێنی نابێتەوە./.