بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی کێبرکێی ئەم فێستیڤاڵە تایبەتە بە کێبرکێی فیلمی ئەو دەرهێنەرانەی تەمەنیان لە ژێری ۱٨ ساڵ دایە.
کورتە فیلمی بێ شرۆڤە لە دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە دەرهێنەری تازەلاوی ئێران کە باس لە منداڵانی کار و پەتای کۆرۆنا دەکات لەم خولەدا دەکەوێتە کێبرکێ.
شانزەهەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی منداڵان و تازەلاوانی بووسانی کۆریای باشوور لە ٥تا۱۲ی جولای بەڕێوەدەچێت.