بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گێڕانەوەی Variety ،ئێستاجێمزباند ماڵێکی نوێی هەیە. ئامازۆن و MGM (مێترۆگۆڵد وین مایر) ڕێکەوتن نامەی تێکەڵبوونی تەواویان ڕاگەیاندووە کە بەم پێیە MGM بە نرخی ٨/٤٥ میلیار دۆلار دەکڕێت.
مێترۆگۆڵد وین مایر لە ساڵی۱۹۲٤ دامەزرا و بارەگای سەرەکی لە بێوێرلی هێلز لە نێزیک هۆلیوود دایە.
ئەم کۆمپانیا گەورە و کۆنەی هۆلیوود ئێستا تەواوکەری ئۆستۆدیۆی هۆلیوودە کە لە پلەی یەکەم لەسەر بەرهەم هێنانی بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکان چڕدەبوەوە.
ئەم کۆمپانیا هەروەها وتی ئامازۆن لە پاراستنی میراتیMGM و ڕیزبەندی فیلمەکاندا یارمەتیدەر دەبێت و دەست ڕاگەیشتنی کڕیارەکان وە فیلمەکان ئاسانتر دەکات.