بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سوریاوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکان و بەشداری بەرچاوی خەڵکی سوریا هەنگاوێکی زۆر گرنگە لە جێگیربوونی ئاشتی، سەقامگیری، ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندنی ئەم وڵاتە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا جەخت کراوەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئەوەی کە ڕێز لە بڕیاری گەلی سوریا دەگرێت، پاڵپشتی لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی ئەوان و داهاتوویان دەکات و هەر دەستێوەردانێکی دەرەکیش لە کاروباری ناوخۆیی سوریا بە توندی ڕەتدەکاتەوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا کراوە./.