بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، موڵەتی ئەوە بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و جنین هنیس پلاسخارت نێردەی ئەم ڕێکخراوە لە عێراق دەدرێت تا پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، تیمێکی بەهێز و یەکگرتوو بە ئەندامانی دیاریکراو وەک نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان پێک بێنێت تا لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکان لە سەر ئاستی ئەم وڵاتە چاودێری هەڵبژاردنەکان بکات.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەم بڕیارەی لە وەڵامی نامەیەکی 11 ی شوباتی وەزیری دەرەوەی عێراق دەرکردووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان نەک تەنیا ڕەزامەندیی لە سەر ناردنی تیمی چاودێرانی خۆی دەربڕیوە، بەڵکوو موڵەتی ئەوەشی بە نوێنەرایەتی خۆی لە عێراق داوە کە پاڵپشتی لۆجستی و ئەمنی پێویست بۆ چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بانگهێشتکراو لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دابین بکات./.