بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ڕایگەیاند کە بەشار ئەسەد زیاتر لە سەدا 95 ی دەنگەکانی بە دەست هێناوە و بووەتە براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەم وڵاتە.
حەمودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە 14 ملیۆن و 239 هەزار لە دانیشتووانی سوریا بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماردا کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەشار ئەسەد 13 ملیۆن و 540 هەزار و 360 دەنگی بە دەست هێناوە کە دەکاتە لە سەدا 95.1 ی کۆی گشتی دەنگەکان.
حەمودە سەباغ وتی کە لە سەدا 78 ی ئەوانەی مافی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا هەبووە بەشدارییان لەم خولەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا کردووە./.