بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەر دوو حکومەتی چین و ڕووسیا بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سوریا پیرۆزباییان لە بەشار ئەسەد کردووە.
ژائۆ لیجیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وێڕای پیرۆزبایی لە بەشار ئەسەد وتی کە چین و سوریا دۆستانی کۆن و پەیوەندییەکی مێژووییان پێکەوە هەیە.
ناوبراو وتی کە چین پاڵپشتی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی سوریا دەکات.
هەروەها ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاش لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی سەرکەوتنی بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنەکانی سوریا ڕاگەیاند.
پوتین ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم و گەڕانەوەی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئاوەدانکردنەوەی سوریا پاڵپشتی لە حکومەتی دیمەشق دەکات./.