بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ئۆنلاینی سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمان وتیان: گوێ بە قسەی ئەو کەسانەی نەدەن کە سوودێکی نییە، ئەوانەی کە هانی خەڵک دەدەن بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن لە بەر ئەوەی کە خەمخۆری خەڵک نین.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە فەرموودەی قورئانی پیرۆز “فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ” کە دەڵێت لە سەر کارێکی خێر پێکەوە کێبەڕکێ بکەن، وتیان کە کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکان دەبێت لە سەر ئەم بنەمایە سەیری پرۆسەکە بکەن.
حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی وتیان کە کێشەی سەرەکی خەڵک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سیاسەتی دەرەوە نییە بەڵکوو بێکاری گەنجان کێشەی ئەوانە، داواکاری خەڵک باشترکردنی بژێری ژیانی ئەوانە، کێشەی سەرەکی وڵات مافیای وەبەرهێنانە کە زیانی زۆری بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی گەیاندووە./.