بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی کان سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە میسر داوای لە هەر یەک لە حەماس، تەل ئەبیب و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین کردووە کە هەفتەی داهاتوو بۆ وتووێژ لە سەر بەردەوامی ئاگربەست سەردانی قاهیرە بکەن.
گلی کوهین پەیامنێری بەشی سیاسی کەناڵی کان سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە مەرجەکانی میسر بۆ ئاگربەستی درێژخایەن ئەوەیە کە باشترکردنی دۆخی ئابوری و مرۆڤی لە کەرتی غەززە دەستەبەر بکرێت.
ناوبراو وتی کە پرۆژە پێشنیارکراوەکەی میسر پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە و گرێبەستی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لە خۆ دەگرێت.
کوهین وتی کە تەل ئەبیب ڕەزامەندیی لە سەر ئاوەدانکردنەوەی غەززە بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیەی سەربازە دیلەکانی ژێر دەستی حەماس مەرجدار کردووە.
وتیشی کە لە ئەگەری وەڵامی ئەرێنی سەرجەم لایەنەکان، وتووێژی نێوان حەماس و تەل ئەبیب بە شێوازی ناڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێت.
ئەو پەیامنێرەی کەناڵی کان ڕایگەیاند کە بەرپرسێکی ئەمنی میسر سبەی هەینی دەگاتە تەل ئەبیب تا وەڵامی ئیسرائیل لە سەر پێشنیارەکەی قاهیرە وەربگرێت./.