بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی قۆخ دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:
1 – لە کاتی ڕێجیم و دابەزاندنی کێش و ڕێگریکردن لە قەڵەوبوونەوە و زۆری کێش، لە بەر ئەوەی کە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵییەکان و ئاو و مرۆڤ هەست بە تێری دەکات.
2 – بۆ خانمانی دووگیان: ڕێگری دەکات لە توشبوون بە قەبزی و زۆربەی ڤیتامین و کانزا سەرەکییەکانی تێدایە کە گرنگن بۆ گەشەی کۆرپەلە و دایکەکان.
3 – ڕێگری دەکات لە کەمی پۆتاسیۆم: بۆیە ڕۆڵێکی باشی هەیە لە خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن.
4 – یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان بۆ گەشەی منداڵ و کێش و باڵای تەندرووست.
5 – پاراستنی تەندرووستی پێست و گەشبوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچی و ڕەشی پێش چاو و سیسبوونی پێست و زوو سپیبوونی مووەکانی قژ و هەڵوەرینی.
6 – چارەسەری قەبزی و ڕێگریکردن لێی و چالاککردن و پاککردنەوەی ڕیخۆڵە لە مادە ژەهراوییەکان و کەمکردنەوەی غازات.
7 – خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرمبوونەوەی ئێسک و هەوکردنی جومگەکان و چەندین جۆری شێرپەنجە.
8 – یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرە لە خوێندا دەدات، میوەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوانەی تووشی شەکرە بوون.
9 – پاراستنی تەندرووستی چاو و بەهێزکردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوکوێری.
10 – کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکە و هیلاکی و شەکەتی بەردەوام و توڕەیی.
11 – پاراستنی ددانەکان و نەهێشتنی کلۆری و هەوکردن و ئاوسان و خوێنبەربوونی پووک./.