بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پێویستە هەوڵ بدرێت بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە لە گەڵ خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕێگری دەکەن لە وشکبوونەوەی لەش، هەروەها دوورکەوتنەوە لە کۆمەڵە خواردنێک کە باشترە لە هەفتەیەکدا یەک بۆ دوو جار زیاتر نەخورێن.
ئەو خواردنانەش بریتین لە:
بەهاراتی زۆر و خواردنی توند کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
خواردنی سورەوکراو، وەک پەتاتەی سورەوکراو، هەمبەرگر و ستیک.
خواردنی سوێر.
چاو و قاوە و خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان.
شیرینی: هەروەها ساردەمەنی وەک ئاسکریم، دۆندرمە و چلورە./.