بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسانی ئەمریکا لە ڕۆژانی ڕابردوو داوایان لە حکومەتی ئیمارات کردووە کە پەیوەندی بە کەمپینی ئاوەدانکردنەوەی غەززەوە بکات بەڵام ئەوان ڕایانگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس نابێت لە هیچ قۆناغێکی گواستنەوەی پارە و ئاوەدانکردنەوە بەشداری بکات.
ئیماراتییەکان ئەوەیان بە بەرپرسانی ئەمریکا ڕاگەیاندووە کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەبێت تەنیا لە ئەستۆی میسر بێت و ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە حەماس بە هیچ شێوازێک بەشداری لەو پرۆسەیەدا ناکات./.