بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتژمێرێکی دەستی، ناوازە و تایبەت بە پیکاسۆ کە تێیدا لە جێی ژمارەکاندا لە وشەکانی ناوی لاتینی ئەم هونەرمەندە کەڵکیان وەرگرتووە حەوتووی ڕابردوو لە مەزاتخانەی کاتژمێرە بەشکۆکانی بۆنامز ( Bonhams Luxury Watch sale) لە پاریس دا خرایە مەزات و بە نرخێکی بێ وێنە فرۆشرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ،بەهای خەڵمێندراوی ئەم کاتژمێرە لە نێوان ۱٤هەزار و۷۰۰ تا ۲۲هەزار دۆلار بوو بەڵام لە کۆتایی کێبڕکێیەکی تاقەت پڕووکێن نێوان کڕیاراندا بە بەهای ۲٦۷هەزار دۆلار فرۆشرا.