بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شامەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی عومرانخان ڕێگا بە کردنەوەی هیچ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا نادەین.
ناوبراو لە پەرلەمانی پاکستان وتی: هیچ بنکەیەکی سەربازی و ئاسمانی بۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان یان کۆپتەرەکانی ئەمریکا لە خاکی پاکستان ناکرێتەوە.
قورەیشی وتی: هەوڵەکان بۆ دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری و ئاگربەست لە ناوچەکە لە لایەن پاکستان و چەندین وڵاتی ئیسلامییەوە سەرکەوتوو بووە و کۆمەڵگای جیهانی دەبێت وشیارانە ستراتیژێکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین پەیرەو بکات و ئاشتی لە ناوچەکە تەنیا لە ڕێگای گەڕانەوەی مافی گەلی فەڵەستینەوە دابین دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی پاکستان وتی کە بەرپرسیاریەتی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی لە ئەستۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە، سەرۆکی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردانێکی دوو ڕۆژەدا دێتە پاکستان و درێژە بە دانوستانەکان دەدەین./.