بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند کە قاسم موسلیح فەرماندەی ناسراوی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار پاش دەستبەسەرکردنی بۆ ماوەی چەند کاتژمێر، ئازاد کراوە.
دەستبەسەرکردنی ئەم فەرماندە ناسراوەی حەشدی شەعبی کە ڕۆڵی بەرچاوی لە ئازادکردنی پارێزگای ئەنبار لە ژێر دەستی داعش بووە، کاردانەوەی زۆری لە عێراقدا بە دواوە بوو. دەستبەسەرکردنەکەش گوماناوی و لە لایەن هێزە تایبەتەکانی عێراق و بە کۆپتەری سەربازی ئەمریکاوە بووە.
قاسم موسلیح لە گرنگترین فەرماندەکانی حەشدی شەعبییە کە بە شەڕی دژ بە داعش و لەناوبردنی تیرۆریستان لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای عێراق ناوبانگی دەرکردووە.
ناوبراو هەروەها لەو کەسانە بووە کە ڕێگریی لە هاتنی نایاسایی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریاوە بۆ عێراق لە ڕێگای سنورەکانی پارێزگای ئەنبارەوە کردووە./.