بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دووەم وێستگەی سەردانەکەی پاش کۆماری ئازەربایجان گەیشتە ئیروان و لە لایەن ئارا ئایوازیان سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیاوە پێشوازی لێکرا.
زەریف پێشتر لە ئازەربایجان لە گەڵ ئیلهام عەلیۆف سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووە و پرسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پرۆژە ئابورییە هاوبەشەکان، ئاڵۆزییە سنورییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و دەستپێشخەری هاوکارییە 6 قۆڵییەکانی لە سەر ئاستی ناوچەکە تاوتوێ کرد./.