بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی جزیرە ڕایگەیاند کە خۆڕاگری پەیامی هۆشداریی خۆیی بە تەل ئەبیب گەیاندووە.
ناوبراو وتی: ئەوەمان بە داگیرکاران ڕاگەیاند کە ئێمەین چارەنووسی شەڕەکان دیاری دەکەین، ئەو پەیامەی ئێمە بە ئەمریکا و ئیسرائیل گەیشت کە قودس هێڵی سورە.
هەنیە وتی: ئێمە گورزێکی کوشندەمان لە گرێبەستی سەدە داوە و شکستی پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستیمان ڕاگەیاند، ئێمە بەسیاسیکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ڕەتدەکەینەوە لە بەر ئەوەی کە ئەمە مافی ئێمە و پرسێکی مرۆڤییە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: بانگەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕووخاندنی تونێلەکانی خۆڕاگری درۆیە، ئەوەی کە بە میترۆی حەماس ناوی دەبەن، من وەک شاری تێکۆشان و جیهاد ناوی دەبەم، ئەم شارە پارێزراوە و دوژمن زیانی بە ژێرخانەکانی نەگەیاندووە، ئێمە پیلانەکەی ئیسرائیلمان بۆ گەیشتن بە تونێلەکانی غەززە تووشی شکست کرد./.