بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی مەعاریۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی کە خولی سەرۆکایەتییەکەی تەواو بووە و تا چەند ڕۆژی داهاتوو خانەنشین دەبێت، بۆ چالاکی بازرگانی و گواستنەوەی چالاکییەکانی لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس پلانی پێویستی داڕێژاوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە عبری زمانە، بڕیارە یوسی کوهین کە بەرپرسی پەیوەندییە نهێنییەکانی تەل ئەبیب و وڵاتانی قەتەر، سعوودیە و ئیمارات بووە، پێشتر ئامادەکاریی بۆ دامەزراندنی ئەو کۆمپانیایە کردووە تا لە کاتی خانەنشینیدا دەست بەکار ببێت.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە کوهین لە گەڵ ستیڤن منۆچین وەزیری گەنجینەی پێشووی ئەمریکا لە سەر ئەم بابەتە گەیشتووەتە ڕێکەوتن و تەنانەت لەم پێناوەدا چەندین جار سەردانی وڵاتانی باشوری کەنداوی فارسی کردووە./.