بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان وتی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی پارێزگای سلێمانی ڕەزامەندیی لە سەر پێدانی ڤاکسێنی کۆرۆنا بە ڕۆژنامەنووسان دەربڕیوە.
ناوبراو وتی کە ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی بە خستنەڕووی پێناسەکانیان دەتوانن لە بنکەی تەندرووستی بەختیاری ئەو ڤاکسێنە وەربگرن.
کاروان ئەنوەر هەروەها وتی کە لە هەفتەدا 50 ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەتوانن ئەو ڤاکسێنە وەربگرن.
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان 5 مەرجی بۆ پێدانی ئەو ڤاکسێنە بە ڕۆژنامەنووسان خستەڕوو کە بریتین لە:
1 – ڕۆژنامەنووس پێناسەکەی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی پێبێت.
2- لە ئەپلیکەیشنی Kurdvac ناوی خۆی تۆمار بکات و زانیارییە داواکراوەکان پڕ بکاتەوە.
3 – لەو ئەپلیکەیشنەدا بنکەی تەندرووستی بەختیاری لە شاری سلێمانی هەڵبژێرێت.
4 – هەفتانە لە یەک شەممە تا چوارشەممە 50 ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای
ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڤاکسێنەکە وەردەگرن.
5 – بۆ وەرگرتنی یەکەم ژەمی ڤاکسێنی کۆرۆنا تەنیا پێویست بەوە هەیە کە ناوەکەی لە لیستی بنکەکە و لە ڕێگای ئەپلیکەیشتنی کوردڤاک تۆمار کرابێت./.