بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب وتی کە هیوادارین واشنتن بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی نەگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە لە بەرامبەر ئێران بەرگری لە خعی بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش وتی کە جۆبایدن بە تەواوی پاڵپشتی لە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگری لە خۆی دەکات و سەردانەکەشم بۆ تەل ئەبیب پیشاندەری پابەندبوونی واشنتنە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل./.