بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە ڕاگەێندراوێکدا ناوی 7 پاڵێوراوی کۆتایی سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەم وڵاتەی ئاشکرا کرد. ناوی ئەو 7 کاندیدە بریتین لە:
1 – سەعید جەلیلی
2 – موحسین ڕەزایی میرقائید
3 – سەید ئیبراهیم ڕەئیسی
4 – عەلیڕەزا زاکانی
5 – سەید ئەمیر حوسێن قازی زادەی هاشمی
6 – موحسین مهرعەلیزادە
7 – عەبدولناسر همەتی
لەو کەسایەتییانەش کە شیاوبوونیان لە لایەن ئەنجومەنی شارەزایانی دەستوورەوە ڕەتکراوە دەتوانین ئاماژە بەم کەسانە بدەین:
مەحمود ئەحمەدی نەژاد، عەلی لاریجانی، موحسین هاشمی ڕەفسەنجانی، ئێسحاق جیهانگیری، سەید عێزەتوڵا زەرغامی./.