بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی تەل ئەبیبی کردووە تا لە گەڵ بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی کۆببێتەوە، میدیاکان باس لەوە دەکەن کە پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بەنیازە سەردانی تەل ئەبیب بکات و سەردانەکەشی هەوڵێکە لە پێناو ئامادەبوونی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2024.
پێگەی ئەمریکی پۆلتیکۆ و ڕۆژنامەی یدیعۆت ئەحارانۆت لە دوو ڕاپۆرتی جیادا ڕایانگەیاندووە کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا سەرقاڵی ئامادەکارییە تا سەردانی تەل ئەبیب بکات.
ڕۆژنامەی یدیعۆت ئەحارانۆت ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت پۆمپیۆ ئەم هەفتەیە سەردانی تەل ئەبیب بکات و بەشداری لە ڕێوڕەسمی خانەنشینی یوسی کوهین سەرۆکی مۆساد بکات./.