بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی ڕۆیتەرز، یەکێتی وەبەرهێنەرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیاکانی ئەو ڕژێمە لە ماوەی شەڕی 11 ڕۆژەی غەززە تووشی زیانێکی 368 ملیۆن دۆلاری بوون.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرزدا هاتووە کە نوێنەری 1500 کۆمپانیا و 400 هەزار کرێکاری ئەو یەکێتییە ڕایگەیاندووە زیانەکان بە هۆی مانەوەی فەرمانبەران و کرێکاران لە ماڵەکانیان لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکانی حەماسەوە بووە.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە ئامادەنەبوونی کرێکاران بووە هۆی دابەزینی ڕێژەی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان و ڕاستەوخۆ زیانی بە داهاتەکانیان گەیاندووە./.