بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕەسوڵ مەهاجر لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە بازرگانان و چالاکوانانی ئێرانی و عێراقی لە شاری بەغدا وتی: لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بە سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانی ئەوە پەسەند کرا کە لە ئەگەری ئامادەیی لایەنی عێراقی، ئێران ئامادەی جێبەجێکردنی هەڵگرتنی ڤێزەیە.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی عێراق دەکەین تا هاووڵاتیانی ئێرانی و عێراقی بە بێ وەرگرتنی ڤێزە بتوانن لە نێوان هەر دوو وڵات هاتووچۆ بکەن.
جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەڵبەت لەم هەلومەرجەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، سەرجەم وڵاتانی جیهان هەندێک ڕێکار و قەدەغەیان ڕاگەیاندووە، هاووڵاتیانی ئێرانی و عێراقیش دەتوانن بە پشکنینی کۆرۆنا سەردانی ئەم دوو وڵاتە بکەن./.