بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵای دووەم شای ئەردەن لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک و ژمارەیەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی وتی کە دەبێت هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان لە پێناو جێگیرکردنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە فەڵەستین زیاتر بکرێت.
ناوبراو وتی کە کێشەی فەڵەستین – ئیسرائیل تەنیا بە ڕێگای دوو دەوڵەتی لە پێناو مسۆگەربوونی ئاشتی و سەقامگیری دادپەروەرانە چارەسەر دەکرێت.
شای ئەردەن وتی کە وڵاتەکەی سەرجەم هەوڵەکانی لە پێناو خزمەت بە ئامانجی گەلی فەڵەستین بەکار دێنێت.
عەبدوڵڵای دووەم وتی کە ئەردەن لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی شوێنە پیرۆزەکانی موسڵمانان و مەسیحییەکان لە قودس بەردەوام دەبێت./.