بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە نزیکەی نیوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە خاکی ئەفغانستانیان بە جێهێشتووە.
ناوبراو وتی کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە واتای کشانەوە لە ناوچەکە نییە.
کێربی وتی کە ئەمریکا هێزەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێڵێتەوە.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە 14 ی مانگی نیسان ڕایگەیاند کە پرۆسەی کشانەوەی 3 هەزار سەربازی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان تا 11 مانگی ئەیلول تەواو دەبێت./.