بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک ژنراڵی هێزەکانی یەدەکی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئەگەر ناتوانین لە ماوەی 12 ڕۆژدا ڕێگری لە هێرشە مووشەکییەکانی حەماس بکەین، لە شەڕی حیزبووڵا کە لە چەندین بەرەوە دەبێت، چی بکەین؟
ناوبراو بە ڕادیۆ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند کە ئەوان هێزی ڕووخاندنی حکومەتی ئیسرائیلیان هەیە، هەروەها ئەگەری پەیوەندیکردنی گرووپە چەکدارە شێعەکان (گرووپەکانی خۆڕاگری) بەوانەوە زۆرە و لەو کاتەدا کارەساتێکی گەورە ڕوو دەدات و ئێمە هێزی ڕوبەڕوبونەوەمان نییە.
ئێسحاق بریک وتی: سوپای ئیسرائیل تەنیا بە هۆی هێزی ئاسمانییەوە دەتوانێت دەستی باڵای لە شەڕەکاندا هەبێت، لەم شەڕەشدا فڕۆکە شەڕکەرەکان تەنیا بۆردومانی ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان لە کەرتی غەززە کرد و لەوەدا لاواز بوون کە ڕێگری لە هێزی مووشەکی حەماس بکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە مەترسییەکانی سەر ئیسرائیل تەنیا کەرتی غەززە و حەماس نییە بەڵکوو زیاتر لە قودس و ناوچەکانی 1948 هەست بە مەترسی دەکەین./.