بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی لە وەڵامی نامەی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، خەباتی دژ بە داگیرکارانی زایۆنیستیان بە خۆڕاگری لە بەرامبەر زوڵم و ستەمکاری ناو برد و جەختیان کردەوە کە دڵی ئێمە لە گۆڕەپانی خەباتی ئێوەدا ئامادەیە و نزاشمان بۆ بەردەوامی سەرکەوتنەکانی ئێوە، هەمیشەییە.
دەقی پەیامەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
برای تێکۆشەر بەڕێز ئیسماعیل هەنیە اعزە اللە
سڵاو لە ئێوە
نامەی بەڕێزتانم کە تێیدا شرۆڤە و لێکدانەوەی تێکۆشانی ئەم دواییەی فەڵەستینتان کردووە، پێگەیشت. خەباتی ئێوە، خۆڕاگرییە لە بەرامبەر زوڵم و ستەمکاری و ئەم خەباتەش ڕەزامەندی خودای ئازیز و بەتوایانە، وەک چۆن دەفەرموێت: اِن تَنصُروا اللهَ یَنصُرکُم وَ یُثَبِّت اَقدامَکُم.
بە یارمەتی خودای گەورەش سەرکەوتن بە دەست دێنن و خاکی پیرۆز لەو داگیرکارانە پاک دەکەنەوە. ان شاءاللە
براتان سەید عەلی خامنەیی
3 ی جۆزەردانی 1400 ی کۆچی هەتاوی
بسم اللە الرحمن الرحیم
برای تێکۆشەر جەنابی زیاد نەخاڵە وفّقه الله و اَعانه
سڵاو
نامەی برایانەی ئێوەم پێگەیشت. تێکۆشانی گەورە و سەرکەوتووی ئێوە برایانی فەڵەستینی، چاوی دۆستەکانتانی لە سەرتاسەری جیهان ڕوناک کردەوە. دڵی ئێمە لە گۆڕەپانی خەباتی ئێوەدا ئامادە و نزاشمان بۆ بەردەوامی سەرکەوتنەکانتان هەمیشەییە. بەڵێنی خودا ڕاستە کە دەفەرموێت: وَ لَیَنصُرَنَّ اللهُ مَن یَنصُرُه، و ئێوە سەرکەوتنی کۆتایی دەبینن. انشاءالله و بحوله و قوّته.
سەید عەلی خامنەیی
3 ی جۆزەردانی 1400 ی کۆچی هەتاوی./.