بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی جیهانیRIFF ڕووداوێکی کولتووری هونەرییە و بریتیە لە فیلم و هتد.
فیلمی “ئەمڕۆ هەینییە” لە دەرهێنانی محەمەد ئاهەنگەر و “ئەویدی” لە دەرهێنانی هاوبەشی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەندکەریمی دوو سینەماکاری بەتوانای کورد بە نوێنەرایەتیی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشداربوون.
شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی RIFF ی نەرویج بە هۆی پەتای کۆرۆناوە لە ۲٥ ژوئن تا ۳ ژوئیە لە دوو بەشی جیاوازدا و بە شێوی ئامادەبوون و ئۆنڵاین بەڕێوە دەچێت.
لە بەشی یەکەم دا فیلمەکان لە کێڵگەی Einawood لە چوارچێوی سینەما ئۆتۆمبێلدا دا نمایش دەکرێن و بەشی دووەم بەشێوازی ئۆنلاین لە ماڵپەڕی ئۆنلاینی RIFFدا بەڕێوە دەچێت.